لەبەردەم بنکەیەکی پۆلیس لە کۆیە تەقە کرا و کوژراو و بریندار هەیە

دیمەنێکی قەزای کۆیە - فۆتۆ: رێناس عەلی
دیمەنێکی قەزای کۆیە - فۆتۆ: رێناس عەلی

K24 - هەولێر:

لەبەردەم بنکەی پۆلیسی ئازادی لە کۆیە تەقە کراو و بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

شیروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە سەبارەت بەو رووداوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی تەقەکانەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندارن.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە گوتی: دوای رووداوی تەقەکردنەکە، یەک کوژراو و سێ بریندار رەوانەی نەخۆشخانە کراون کە هەموویان شوێنی فیشەکیان پێوەیە و، ئێستا بریندارەکان دۆخی تەندروستیان جێگیرە.

Fly Erbil Advertisment