به‌ته‌مه‌نترین سه‌گی جیهان ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی بۆ ساز ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
به‌ته‌مه‌نترین سه‌گی جیهان ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی ده‌گێڕێ، بۆبی ئه‌و سه‌گه‌یه كه له‌وه‌ته‌ی له‌دایكبوونییه‌وه له ماڵێكدایه و تا ئێستا له گوندی كۆنكیرۆسی پورتوگالی ده‌ژی.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی گینیس، بۆبی ئه‌و سه‌گه پورتوگالییه‌یه، له 11ـی ئایاری ساڵی 1992 له دایك بووه و ته‌مه‌نی بووه‌ته 31 ساڵ و به به‌ته‌مه‌نترین سه‌گی جیهان داده‌نرێ. لیۆنێل كۆستا، خاوه‌نی سه‌گه‌كه‌یه و به میدیاكانی گوتووه، به بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی بۆبییه‌وه، ئاهه‌نگێكی شایسته و كلاسیكی له‌سه‌ر داب و نه‌ریتی پورتوگالیان بۆ گێڕاوه.
كۆستا روونیكردووه‌ته‌وه، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا 100 كه‌س بانگهێشتكراون، كه زۆربه‌یان میوانی بیانی بوونه و به‌شداریان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك خودی بۆبی له‌گه‌ڵ میوانه‌كان شیرینی خواردووه و به‌شداری له سه‌مایه‌كی كلاسیكیشدا كردووه.
خاوه‌نی سه‌گه‌كه له لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بۆبی ته‌ندروستی باشه و به‌ر له ئاهه‌نگه‌كه پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری بینیویه‌تی و پشكنینی بۆ كراوه و له ته‌ندروستییه‌كه‌ی دڵنیایی داوه.
پێگه‌ی گینیس باسی له‌وه‌كردووه، كۆستا پێشتر خاوه‌ن چه‌ندین سه‌گی به‌ته‌مه‌ن بووه، یه‌كێك له‌وانه "جیرا"ـی دایكی بۆبی بووه، كه 18 ساڵ ژیاوه، گوتووشیه‌تی، كه پێشتر هیچ سه‌گێكی نه‌بووه ته‌مه‌نی بگاته 30 ساڵ.