کەشناسی پێشبینی حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوهەوا دەکات

دیمەنێكی ئاسمانی شاری ھەولێر - ئەرشیف
دیمەنێكی ئاسمانی شاری ھەولێر - ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوهەوا لە ناوچەکە دێتە ئاراوە.

لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو کەشناسی رایگەیاندووە: "لە رۆژى چوارشەممەوە تاوەکو رۆژى هەینى پلەکانى گەرما بە دوو پلە تاوەکو سێ پلە روو لە بەرزبوونەوە دەکات، ئاسمانیش لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور لەسەر ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "رۆژى هەینى و شەممە پێشبینى هاتنى حاڵەتێکى ناجێگیر لە ئەنجامى هاتنى نزمە پاڵە پەستۆى کەنداوى عەرەب و دەریاى سوور هەیە بۆ سەر ناوچەکەمان، بەڵام لەبەر دروست بوونى گۆڕانکارى بەر لە هاتنى ئەم ناجێگیریە هێز و کاریگەرى ئەم شەپۆلە بە راپۆرتێکى تایبەت لە رۆژانى داهاتوو روون دەکەینەوە".