رووسيا و ئه‌مريكا رێككه‌وتن
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ رووسيا گه‌يشتووينه‌ته رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ رووسيا گه‌يشتووينه‌ته رێككه‌وتن و ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێبكرێت، كێشه‌كانى په‌يوه‌ست به سه‌ره‌ڕۆييه‌كانى ئه‌سه‌د و هێرشه‌كانى به‌ره‌ى نووسره چاره‌سه‌ر ده‌بن.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا، كه له‌گه‌ڵ هاوتا رووسياييه‌كه‌ى سێرگى لاڤرۆڤدا ئه‌نجاميدا، جۆن كيرى گوتى: ئه‌و هه‌نگاوانه راناگه‌يه‌نين كه هه‌ردوولا له‌سه‌ريان رێككه‌وتووين، چونكه ده‌مانه‌وێت رێككه‌وتنه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت و پێويستيشمان به كارى زياتره بۆ ئه‌وه‌ى پلانه‌كه‌مان سه‌ركه‌وێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش روونبكه‌مه‌وه پرسه‌كه ته‌نيا په‌يوه‌ست نييه به متمانه‌وه به‌ڵكو دياركردنى به‌رپرسيارێتى هه‌ر لايه‌نێكه له باره‌ى رێگرتن له بۆردومانى هه‌ڕه‌مه‌كييانه‌ى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ى به چڕى كار بكه‌ين له پێناو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى ئه‌سه‌د.