په‌رله‌مانى توركيا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى ئه‌نجامده‌دات
دواى شكستهێنانى كوده‌تاكه‌ى سوپاى توركيا، په‌رله‌مانى توركيا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى رێكخست.
K24 – هه‌ولێر:
دواى شكستهێنانى كوده‌تاكه‌ى سوپاى توركيا، په‌رله‌مانى توركيا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى رێكخست.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌كان و ژماره‌يه‌ك له وه‌زيرانى حكومه‌تى بن عه‌لى يه‌ڵدرم، ئاماده‌ن و له وته‌كانياندا باس له گێڕانه‌وه‌ى شه‌رعييه‌ت بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن.
وه‌زيرى دادى توركيا رايگه‌ياند، زۆرينه‌ى ره‌هاى سوپا پشتيوانى له شه‌رعييه‌تى هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و گه‌لانى توركيا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: تا ئێستا 1563 كه‌س له كوده‌تا چييه‌كان ده‌ستگيركراوون و هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگيركردنيشيان به‌رده‌وامه.