كوده‌تاچييه‌كان ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا بڵاويانكرده‌وه، كوده‌تا چييه‌كان له نزيك بيناى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ته‌قه له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوبه‌رى گشتيى پۆليسى ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌ى رايگه‌ياندووه، له ئاكامى ته‌قه‌ى كوده‌تاچييه‌كان 16 كه‌س له نزيك كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى كوژراوون و هێزه ئه‌منييه‌كان توانيويانه 250 كوده‌تاچى ده‌ستگير بكه‌ن.
هاوكات راگه‌يه‌ندرا له ناو كۆليژى سه‌ربازى شه‌ڕ و پێكدادان روويداوه.
له ئه‌نقه‌ره سه‌رۆكى شاره‌وانى ئامرازه‌كانى هاتوچۆى كرد به خۆڕايى و شيرينى ده‌به‌خشێته‌وه وه‌ك سوپاسگوزارييه‌ك بۆ هاووڵاتيان كه رێگرييان له كوده‌تا چييه‌كان كرد.