به ڤيديۆ.. سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى توركيا: 104 كوده‌تاچى كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى توركيا به وه‌كاله‌ت رايگه‌ياند، 1563 سه‌ربازى شوێنكه‌وتووى كوده‌تاچييه‌كان ده‌ستگيركراوون و 90 كه‌سيش و له ريزى كوده‌تاچييه‌كانيشدا ده‌يان سه‌رباز كوژراوون.
كه‌مێك پێش ئێستا له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى توركيا به وه‌كاله‌ت دانى نا به‌وه‌دا كه په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك ئه‌فسه‌ر و پله‌دارى سوپا پچڕاوه.
گوتيشى: ئه‌وانه‌ى كوده‌تايان كردبوو، كه‌مينه‌يه‌كى بچووكن.
هه‌روه‌ها گوتى: كوده‌تاچييه‌كان ژماره‌يه‌ك له ئه‌فسه‌رانى پله باڵاى سوپايان بۆ شوێنێكى ناديار گواستووه‌ته‌وه و زانيارييمان له باره‌يانه‌وه نييه.
روونيشيكرده‌وه، 200 كوده‌تاچيى له باره‌گاى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركان خۆيان داوه به ده‌سته‌وه و ده‌ستگيركراوون.