سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا مه‌ترسييه‌كى ديكه‌ى راگه‌ياند

له‌ رێگه‌ى تويته‌ره‌وه‌، سه‌رۆكايه‌تى توركيا داوايه‌ك ئاراسته‌ى هاووڵاتيان ده‌كات.

K24 – هه‌ولێر:

له‌ رێگه‌ى تويته‌ره‌وه‌، سه‌رۆكايه‌تى توركيا داوايه‌ك ئاراسته‌ى هاووڵاتيان ده‌كات.

كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا له‌ رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه‌ داواى له‌ هاووڵاتيان كرد هه‌تا شه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بمێننه‌وه‌ و كۆنترۆڵى ره‌وشه‌كه‌ بكه‌ن.

سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا رايگه‌ياندووه‌، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ له‌ ئارادايه‌ هه‌وڵى ديكه‌ى كوده‌تا بدرێت.

 #كوده‌تاى_سوپاى_توركيا