شه‌ڕ گه‌يشته باره‌گاى فه‌رمانده‌يى ئه‌ركانى سوپاى توركيا
دواى ئه‌وه‌ى كوده‌تاكه‌يان رووبه‌ڕووى شكست بووه‌ته‌وه، كوده‌تاچييه‌كان ژماره‌يه‌ك له ئه‌فسه‌رانى سوپايان له ناو باره‌گاى فه‌رمانده‌يى ئه‌ركان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى كوده‌تاكه‌يان رووبه‌ڕووى شكست بووه‌ته‌وه، كوده‌تاچييه‌كان ژماره‌يه‌ك له ئه‌فسه‌رانى سوپايان له ناو باره‌گاى فه‌رمانده‌يى ئه‌ركان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
په‌يامنێرانى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ته‌قه‌يه‌كى زۆر له نزيك باره‌گاى فه‌رمانده‌يى ئه‌ركانى سوپاى توركيا ده‌كرێت.
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى توركيا به وه‌كاله‌ت رايگه‌ياند، فه‌رمانده‌ى كه‌شتيگه‌لى سه‌ربازى ويسل كوسالا له نێوان ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌يه كه په‌يوه‌ندى به سه‌ركردايه‌تى خۆيه‌وه پچڕاوه.
هاوكات حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، به رێژه‌ى له سه‌دا 90 ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنترۆڵدايه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، حكومه‌تى ئاكپارتى داواى له هاووڵاتيان كردووه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كوده‌تاچييه‌كان زه‌فه‌ر به دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت نه‌به‌ن.
كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكايه‌تى كۆمار هۆشدارى و مه‌ترسى روودانى كوده‌تاى ديكه‌ى راگه‌ياند.