بن عه‌لى: ئه‌مه خراپتره له په‌كه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
بن عه‌لى يه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى روويدا و ئه‌و گرووپه تيرۆريستييه‌ى ويستيان كوده‌تا بكه‌ن له رێكخراوى په‌كه‌كه خراپتر بوون.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا له وتارێكدا كه كوردستان 24 به شێوه‌ى راسته‌وخۆ گواستييه‌وه رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك له وڵاتانى دۆست په‌يوه‌نديان پێوه كردووين و پشتيوانى خۆيان بۆمان دووپاتكردووه‌ته‌وه.
گوتيشى: ئه‌وانه‌ى ئه‌و تاوانه‌يان ئه‌نجامدا سه‌ر به گرووپێكى تيرۆريستيين و رووبه‌ڕووى سزا و دادگايان ده‌كه‌ينه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: گه‌ل توانى كوده‌تاچييه‌كان رابگرێت و ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وت و شانازييه‌كى گه‌وره‌يه بۆ توركيا كه پيشانى دا گه‌ل ديموكراسى ده‌وێت.
بن عه‌لى ستايشى هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى كرد و سوپاى ميدياكاران و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى كرد كه به وشيارييه‌كى زۆر و هه‌ستى نيشتيمانييه‌وه مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ كوده‌تاكه‌دا كرد.
هه‌روه‌ها سوپاى پارته‌كانى ئۆپۆزيسيۆن و گرووپ و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كرد كه پشتيوانييان له ده‌وڵه‌ت كرد.
بن عه‌لى رۆژى كوده‌تاكه‌ى به جه‌ژنى ديموكراتى وه‌سفكرد و ئاشكراشيكرد، كه به هۆى ئه‌و كوده‌تايه‌وه 161 هاووڵاتى و كارمه‌ندى پۆليس گيانيان له‌ده‌ستداوه و 1440 كه‌سيش بريندار بوون و 839 سه‌ربازى كوده‌تاچيش ده‌ستگير كراوون.