بن عه‌لى يه‌ڵدرم: ئاوده‌كه‌ينه ژێر گوله‌ن
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، بن عه‌لى يه‌ڵدرم، رايگه‌ياند، چيديكه رێگه ناده‌ين فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به‌و جۆره پيلانڕێژى بكات و داوا له ئه‌مريكا ده‌كه‌ين، راده‌ستمان بكاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، بن عه‌لى يه‌ڵدرم، رايگه‌ياند، چيديكه رێگه ناده‌ين فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به‌و جۆره پيلانڕێژى بكات و داوا له ئه‌مريكا ده‌كه‌ين، راده‌ستمان بكاته‌وه.
له گوته‌يه‌كدا كه رووبه‌ڕووى رۆژنامه‌وانان قسه‌يكرد، بن عه‌لى گوتى: ئه‌گه‌ر وڵاتێك دۆستمان بێت نابێت رێگه بدات كه‌سانێك هه‌بن كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى ئه‌نجام بدات له دژى توركيا.
هه‌روه‌ها گوتى: تاوتوێى ئه‌و دۆسييه‌يه ده‌كه‌ين و داواى ئه‌وه ده‌كه‌ين ئه‌و تيرۆريسته‌مان راده‌ست بكات.
بن عه‌لى سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه په‌رله‌مانى توركيا تاوتوێى ئه‌وه ده‌كات پرسى له‌سێداره‌دان بێنێته‌وه به‌ر باس بۆ ئه‌وه‌ى به گوێره‌ى حوكمه‌كانى دادگاى سه‌ربازى ئه‌گه‌ر سزاى له‌سێداره‌دان سه‌پێنرا جێبه‌جێ بكرێت.