فوئاد مه‌عسوم: پشتيوانى ديموكراسى توركيا ده‌كه‌ين

سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسوم، رايگه‌ياند، پشتیوانیی گەڕانەوەی دامەزراوە دیموکراسییە هەڵبژێراوەکانی تورکیا دەکەین.

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسوم، رايگه‌ياند، پشتیوانیی گەڕانەوەی دامەزراوە دیموکراسییە هەڵبژێراوەکانی تورکیا دەکەین.

فوئاد مەعسوم باوەڕی خۆی بۆ تواناکانی  گەلی کۆماری تورکیا دوپاتکردەوە لە تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە نائاساییە و گەڕاندنەوەی  دامەزراوە هەڵبژێراوە دیموکراسییەکان بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی خۆیان لە تورکیا بە تەواوەتیی.

هیوای خۆیشی دەربڕی  بۆئەوەی هێمنیی و سەروەریی ياسا باڵ بکێشێت بەسەر تورکیادا.

سه‌رۆك كۆمارى عێراق دوای راوێژکردنی چڕوپڕ لەگەڵ ژمارەیەک راوێژکاریدا، رایگەیاند  عێراق لە نزیکەوە و زۆر بە بایەخەوە بەدواداچون دەکات بۆ گۆڕانکارییەکانی تورکیا، هیوای زۆریشە کە تورکیای دراوسێ بتوانێت  ئەم قەیرانە تێپەڕێنێت و گەلی تورکیای دۆستیش بە ئاشتیی و ئۆقرەیی و پێشکەوتن شاد بێت بە زوترین کاتیش ،سیستمە دەستورییەکەی بۆ بگەڕێتەوە.

 #كوده‌تاى_سوپاى_توركيا