فوئاد مهعسوم: پشتيوانى ديموكراسى توركيا دهكهين
سهرۆك كۆمارى عێراق فوئاد مهعسوم، رايگهياند، پشتیوانیی گەڕانەوەی دامەزراوە دیموکراسییە هەڵبژێراوەکانی تورکیا دەکەین.
K24 – ههولێر:
سهرۆك كۆمارى عێراق فوئاد مهعسوم، رايگهياند، پشتیوانیی گەڕانەوەی دامەزراوە دیموکراسییە هەڵبژێراوەکانی تورکیا دەکەین.
فوئاد مەعسوم باوەڕی خۆی بۆ تواناکانی گەلی کۆماری تورکیا دوپاتکردەوە لە تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە نائاساییە و گەڕاندنەوەی دامەزراوە هەڵبژێراوە دیموکراسییەکان بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی خۆیان لە تورکیا بە تەواوەتیی.
هیوای خۆیشی دەربڕی بۆئەوەی هێمنیی و سەروەریی ياسا باڵ بکێشێت بەسەر تورکیادا.
سهرۆك كۆمارى عێراق دوای راوێژکردنی چڕوپڕ لەگەڵ ژمارەیەک راوێژکاریدا، رایگەیاند عێراق لە نزیکەوە و زۆر بە بایەخەوە بەدواداچون دەکات بۆ گۆڕانکارییەکانی تورکیا، هیوای زۆریشە کە تورکیای دراوسێ بتوانێت ئەم قەیرانە تێپەڕێنێت و گەلی تورکیای دۆستیش بە ئاشتیی و ئۆقرەیی و پێشکەوتن شاد بێت بە زوترین کاتیش ،سیستمە دەستورییەکەی بۆ بگەڕێتەوە.