پۆتين بڕيارێكى به زيانى توركيا ده‌ركرد
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين بڕيارێكى نوێى له دژى توركيا ده‌ركرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين بڕيارێكى نوێى له دژى توركيا ده‌ركرد.
به هۆى هه‌وڵى ئه‌نجامدانى كوده‌تاى سه‌ربازى و شڵه‌ژانى ره‌وشى سياسى و ئابوورى و ئه‌منيى توركياوه، وڵاتانى جيهان بۆ پاراستنى هاووڵاتيانيان رێككارى جياجيايان گرتووه‌ته به‌ر.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين بڕياريدا گه‌شتى فڕۆكه‌وانى وڵاته‌كه‌ى بۆ توركيا رابگرێت تا كاتێكى ناديار.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى رووسيا بڵاويانكرده‌وه، ئه‌و بڕياره‌ى پۆتين له پێناو سه‌لامه‌تى و پاراستنى گيانى هاووڵاتيانى رووس دراوه.
دواى حه‌وت مانگ له پچڕانى په‌يوه‌ندييه‌كانيان هه‌فته‌ى رابردوو، گه‌شتى فڕۆكه‌وانى نێوان رووسيا و توركيا ده‌ستى پێكردبوويهوه.