کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت، لە هەندێک کاتدا لێزمە باران دەبێت.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی گشتی ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەوری باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، هەندێک جار بارانبارین بە لێزمە دەبێت. پلەکی گەرما نزم دەبێتەوە بە (5 تا 7) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ ناوچەدا و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، لە دوای نیوەرۆ کاریگەری بارانبارین کەمتر دەبێت لە هەندێک ناوچە بە شێوەی نمە باران دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 30
سلێمانی: 27
دهۆک: 27
کەرکوک: 33
هەڵەبجە: 31
زاخۆ : 28
سۆران: 26
گەرمیان: 36