هه‌شت ئه‌فسه‌رى توركيا گه‌يشتنه يۆنان
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى كوده‌تا به‌ره‌و يۆنان راده‌كه‌ن و حكومه‌تى ئه‌سينا گه‌يشتنى هه‌شت پله‌دارى سوپاى بۆ وڵاته‌كه‌ى راگه‌ياند.
حكومه‌تى يۆنان ئاشكرايكرد، سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ هێليكۆپته‌رێكى توركى گه‌يشتووه‌ته يۆنانستان و هه‌شت سه‌رنشينى تێدا بووه و داواى مافى په‌نابه‌رێتى سياسييان كردووه.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌يدا، سه‌رۆكايه‌تى توركيا و حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، پێويسته يۆنان ئه‌و هه‌شت كه‌سه راده‌ست بكاته‌وه.
پێشتر بن عه‌لى يه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا رايگه‌ياندبوو، ئه‌وانه‌ى له كوده‌تاكه‌وه تێوه‌گلاون به گوێره‌ى ياساى سه‌ربازى دادگاييدهكرێن و رووبه‌ڕووى سزا ده‌بنه‌وه.