ئێران دژی كودەتای سوپای توركیایە
K24 - ھەولێر
ئێران دژایەتی خۆیی بۆ کودەتای سوپای تورکیا راگەیاند و خەڵکی تورکیاش بە پشتیوانی دیموکراسی و سەقامگیری دەزانێت.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا دژایەتی وڵاتەكەی بۆ كودەتاكەی توركیا خستەڕوو، بڕیاریشە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێران بە پەلە کۆدەببێتەوە و کودەتاکەی تورکیا و ئەگەری شوێندانانی لەسەر ئێران تاوتوێ بکات".
کەیوان خوسەرەوی، گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران گوتی: "وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندیی بە مەولوود چاوشئۆغڵوو کردووە و سات بەسات رووداوەکانی تورکیامان لە ژێرچاودێری دایە".
کەیوان خوسرەوی راشیگەیاندووە: "رێز لە رۆڵی خەڵکی تورکیا دەگرین و پشتگیری دیموکراسی و سەقامگیری ئەم وڵاتە دەكەین و کودەتاکەی تورکیای ئیدانە دەكەین".