سه‌رۆكایه‌تی توركیا: ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر جموجوڵێكی تر هه‌یه
داوا له خه‌ڵك ده‌كات له شه‌قامه‌كان بمێننه‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا داوا له خه‌ڵك ده‌كات ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بمێننه‌وه، كه ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تر له ئارادایه.
له لێدوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا هاتووه: " ئه‌م هه‌وڵدانه له‌هه‌ر ئاستێكدا بێت، پێویسته ئه‌مشه‌و خاوه‌ندارێتی كولانه‌كان بكه‌ین، چونكه هه‌ر كاتێك ئه‌گه‌ری روودانی جموجوڵێكی نوێ هه‌یه".