20 تانك نێردرانه ناوشاری ئیستانبوڵ
هێزه‌كانی پۆلیس هاوكارییان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
فه‌یله‌قی یه‌كی سوپای توركیا تانك و زرێپۆش ڕه‌وانه‌ی ناو شاری ئیستانبوڵ ده‌كات و له‌و پرۆسه‌یه‌دا پۆلیس به‌شداره.
فه‌یله‌قی یه‌كی سوپا كه فه‌رمانده‌كه‌ی كرا به سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا به وه‌كاله‌ت " 20" تانك و زرێپۆشی به ئاراسته‌ی ناو شاری ئیستانبۆڵ جوڵاند بۆ كۆنترۆڵكردنی زیاتری ڕه‌وشه‌كه و به‌ره‌نگاری زیاتری سه‌ربازه كوده‌تاچییه‌كان.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هێزه‌كانی پۆلیسیش هاوشانی هێزه‌كانی سوپای توركیا جوڵه ده‌كه‌ن و سه‌رقاڵی دامركاندنه‌وه‌ی كوده‌تاكه و گرتنه‌وه ده‌ستی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتن له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕ و پشێوی تێدا ڕوویداوه.
ناردنی ئه‌و تانكانه له كاتێكدایه به‌شێكی زۆری كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه به ڕێگه‌ی تانك و زرێپۆش ئه‌نجامدرا، و سه‌ر پرد و ده‌وروبه‌ری ناوچه هه‌ستیاره‌كانیان پێ گه‌مارۆ دابوو.