ئه‌مريكا داواى روونكردنه‌وه له ئه‌ردۆغان ده‌كات
واشنتن رايگه‌ياند، پێويسته توركيا روونكردنه‌وه بدات.
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك وه‌زيران بن عه‌لى يه‌ڵدرم په‌نجه‌ى تۆمه‌تيان ئاراسته‌ى فه‌تحوڵڵا گوله‌نى كه‌سايه‌تى ئاينى نيشته‌جێى ئه‌مريكا كرد، واشنتن رايگه‌ياند، پێويسته توركيا روونكردنه‌وه بدات.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى رايگه‌ياند، پێويسته توركيا روونكردنه‌وه له باره‌ى تۆمه‌تى تێوه‌گلانى گوله‌ن له كوده‌تاكه‌ى توركيا بخاته‌ڕوو.
پێشتر به‌رپرسانى باڵاى توركيا به تايبه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران رايگه‌ياند، ئه‌و وڵاته‌ى فه‌تحوڵڵا گوله‌نى داڵده داوه نه‌يارێتى توركيا ده‌كات و پێويسته گوله‌ن راده‌ستى ئه‌نقه‌ره بكرێته‌وه.