بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە دوو تۆمەتبار لە سلیمانی دەستگیركران

K24 - هەولێر:
بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە، دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران کە یەکێکیان دانیشووی شاری هەولێرە و ئەوی دیکە دانیشتووی شاری بەغدایە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە دوو تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن و كڕین و فرۆشتن بە گورچیلەی مرۆڤەوە دەكەن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی ئازادی دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بازرگانییان بە گورچیلەی مرۆڤەوە كردووە و گورچیلەیەكیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە.
ئاماژە بەوەشدرا، هەردوو تۆمەتبار (س، ب، ع) لەدایكبووی 1986 دانیشتوی شاری هەولێر و (ز، خ، ت) لەدایكبووی 1988 دانیشتوی شاری بەغدا ،بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.