دیمەنی ناوچەی گەشتیاری دۆڵی روم لە ئاسمانەوە

فۆتۆ: کاروان یارە – کوردستان24
فۆتۆ: کاروان یارە – کوردستان24

K24 -ئوردن

دۆڵی روم (وادي الرم) یەکێکە لە بیابانە پارێزراو و گەشتیارییەکانی وڵاتی ئوردن.

رووبەرەکەی 720 کم چوارگۆشەیە و بە دووری 250 کم دەکەوێتە باشووری عەمانی پایتەختەوە.

.

ناوچەکە چەندین دۆڵی سرووشتی سەرنجڕاکێشی تیادا دروستبووە، ئەمەش لە ئەنجامی درێژبوونەوەی پێکهاتە بەردییەکان کە لە شێوەی چیادایە و بەرزییان سەدان مەتر دەبێت.

.

لە دامێنی دۆڵە دروستبووەکانیش پێکهاتەیەکی فراوانی لم هەیە کە بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر دەدرەوشێنەوە.

.

لە ساڵی 2011ـەوە رێکخراوی یونسکۆ (وادي الرم)ی خستووەتە ریزبەندی ناوچە پارێزراو و  شوێنەواریە سرووشتییەکانی جیهانەوە.

.
.
.