لە ئەفغانستان حەوت کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

دیمەنێکی لافاوەکە لە ئەڤغانستان
دیمەنێکی لافاوەکە لە ئەڤغانستان

K24 - هەولێر

لە ئاکامی لافاوێکدا لە پاریزگای گۆر رۆژئاوای ئەفغانستان، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

عەبدولواحید حاماس، گوتەبێژی پارێزگای گۆر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو لە شارۆچکەکانی ناوەند و پاسباندی پارێزگای گۆر روویداوە.

عەبدولواحید حاماس باسی لەوە کرد حەوت کەس بەهۆی لافاوەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و چەندین ماڵ و دوکان ژێرئاو کەوتوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لافاو لە پارێزگای مەیدان وارداک 30 خانووی تێکداوە و 200 دۆنم زەوی کشتوکاڵی کەوتووەتە ژێرئاو.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی ئاو و وزەی ئەفغانستان بڵاویکردەوە کە بەهۆی ئەو بارانه‌ بەخوڕەی لە ماوەکانی رابردوودا باریوە رووبارەکان سەرڕێژ بوون و بوونەتە هۆکاری درووستبوونی لافاو و بەردەوامبوونی مەترسیی لافاوی راگەیاند.

Fly Erbil Advertisment