دواى شكستى كوده‌تاكه ئه‌وروپا هاته ده‌نگ
له‌گه‌ڵ ئاوابوونى خۆرى كوده‌تاكه‌دا، ئه‌وروپا و زۆرێك له وڵاتانى جيهان هه‌ڵوێستى خۆيان ئاشكرا كرد.
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌روبه‌ندى روودانى #كوده‌تاى_سوپاى_توركيادا، بێده‌نگى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك ئاماژه‌يه‌كى ئه‌رێنى بۆ كوده‌تاچييه‌كان لێكده‌درايه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاوابوونى خۆرى كوده‌تاكه‌دا، ئه‌وروپا و زۆرێك له وڵاتانى جيهان هه‌ڵوێستى خۆيان ئاشكرا كرد.
له كاردانه‌وه‌يدا به‌رامبه‌ر به كوده‌تاكه‌ى توركيا، ئه‌نگێلا مێركل راوێژكارى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، ئێمه و وڵاتانى ديكه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا پشتيوانى ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تى هه‌ڵبژێردراوى توركيا ده‌كه‌ين و لايه‌نگرى شه‌رعييه‌تى هه‌ڵبژاردن و ديموكراتين.
شه‌وى رابردوو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى له وته‌يه‌كدا باسى له ره‌وشى توركيا كرد و ته‌نيا به‌وه‌نده وازيهێنا كه هيواى سه‌قامگيرى بۆ توركيا بخوازێت.
هاوكات به‌رپرسێكى ديكه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به بێ ئه‌وه‌ى ناوى بڵاوبكرێته‌وه، رايگه‌ياند، هێشتا هيچ لايه‌نێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ كوده‌تاكه شكستيهێنا و به سه‌دان سه‌رباز ده‌ستگيركران و سه‌دان دادوه‌ر و به‌رپرسى ديكه‌ى توركيا له پۆسته‌كانيان دوورخرانه‌وه، ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى خۆرئاوايى پشتيوانى خۆيان بۆ حكومه‌تى توركيا دووپاتكردووه‌ته‌وه.