دیندار زێباری: چاکسازییەکی نوێ لە هەولێر دروستدەکرێت

K24 - هەولێر:

رێکخەری نووسینگەی راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەیەک راسپاردەی نێودەوڵەتییان بەدەستگەیشتووە بۆ باشترکردن و کەمکردنەوەی لۆد لەسەر چاکسازییەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25ــی ئایاری 2023)، دیندار زێباری رێکخەری نووسینگەی راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆسەی دروستکردنی چاکسازییەکی نوێ کە توانای لە خۆگرتنی پێنج هەزار کەسی هەیە لە هەولێر چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها راشیگەیاند، هەرێم پێوسیتە چاکسازی زیاتری هەبێت و زیاتر پەرەی پێبدرێت، هەروەها  بە پێی ستانداردی نێودەوڵەتی بێت.

دیندار زێباری، گوتیشی: دروستکردنی چاکسازییەکی نوێ لە ساڵانی رابردوو کارێکی زۆر قورس و ئەستەمبوو بە هۆی قەیرانی داراییەوە، بەڵام لەم ساڵەدا ئەم پرۆژەیە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و کاری جددی لەسەر دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment