عه‌لی حوسێن: ده‌رفه‌ت ماوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه بچنه ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن

K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی له‌پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له واده‌ی خۆیدا، گرفته لاوه‌كییه‌كانی به‌لاوه ناوه و ئاماده‌ی هه‌ر جۆره گفتوگۆ و دانوستانێكه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و له‌ژێر رۆشنایی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 25ـی ئایاری 2023) عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌بێت هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی به‌لاوه‌نانی گرفته لاوه‌كییه‌كان بن به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئەوان وەك پارتی ھاتوونەتە پێش بۆ ئەوەی بتوانن بە یەكڕیزی ھەڵبژاردن ئه‌م ساڵ له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدریت. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پارتی هه‌ندێك تێبینی هه‌بوو، به‌ڵام له پێناوی یه‌كڕیزیدا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه.
عه‌لی حوسێن هه‌روه‌ها گوتی، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌وڵیان دا و له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولاش به یه‌كێتیان گوتووه، كه چیتر هه‌ڵبژاردنه‌كان دوانه‌خرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه بچنه ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سوود له په‌یامی سه‌رۆك بارزانی وه‌ربگرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پارتی بۆ هه‌ر جۆره گفتوگۆ و دانوستانێك ئاماده‌یه.
بەگوتەی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، دەبێت ئەمساڵ ھەڵبژاردن بكرێت، چونكە "جەماوەری كوردستان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیان دەوێت و نابێت له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تووشی نیگه‌رانی بن".
رۆژی (دووشه‌ممه 22ـی ئایاری 2023) پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 58 پەرلەمانتار کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کارا کردەوە، به‌م شێوه‌یه‌ش ئاسته‌نگی یاسایی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵگیرا.