هاتووچۆی عێراق: حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل لە عێراقدا هەیە
K24 - هەولێر:
بە گوێرەی دوایین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی عێراق، ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل.
عه‌مید زیاد قه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی هاتووچۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ژمارەی ئۆتۆمبێل لە بەغدا دەگاتە چوار ملیۆن ئۆتۆمبێل، لە هەموو عێراقیش حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێله جگە لە هەرێمی کوردستان.
زیاد ئاماژەی بەوەشکردووه، بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ماتۆڕسکیل و توك توك زۆر بە زوویی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، به‌جۆرێك هەندێک لەو بڕیارانە لەسەر بنەمای پێشنیازێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بووە بەتایبەتی بۆ وەستانی ماتۆڕسكیله‌كان و سنوورداركردنی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل.