عزه‌ت شابه‌نده‌ر: بودجەی گشتی پرسێكی نیشتمانییە و نابێت ده‌ستكاری بكرێت

K24 - هەولێر:
عزه‌ت شابه‌نده‌ر، كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی بێلایه‌ن رایده‌گه‌یه‌نێت، بودجەی گشتی یه‌كێكه له پرسه نیشتمانییەكان و نابێت ده‌ستكاری بكرێت.
عزه‌ت شابه‌نده‌ر، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "سەقامگیری عێراق و بەرژەوەندی گەلەکەی پێوەرن بۆ گفتوگۆکردن و تێپەڕاندنی بودجه گشتی".
شابه‌نده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بودجەی گشتی بنه‌مایه‌كی نیشتمانی هەیە و گره‌نتی یەکڕیزی وڵات و سەقامگیری سیاسی و مافی هاووڵاتیان لە باکووری عێراقەوە تا باشوور ده‌كات.
ده‌شڵێت: "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی گه‌وره‌كان له‌سه‌ر بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كان واژۆیان له‌سه‌ر كردووه، جێگای شەرمەزارییە به داواکاریی بێ بایەخ و منداڵكارانه‌ی حزبی و كه‌سییه‌كان بڕووخێنرێن".
رۆژی (25ـی ئایاری 2023)، لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا لەبارەی گفتوگۆکردن و ئامادەکردنی کۆتا رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجە بۆ دەنگدان لەناو هۆڵی ئەنجوومەندا، بە چەند گۆڕانکارییەکەوە هەردوو ماددەی 13 و 14ـی پرۆژەیاساکە کە تایبەتن بە داهاتی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەشکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، دوای ئەوەی چەند ئەندامێکی لیژنەی دارایی، پێشنیازێکی نوێ دەبەنە کۆبوونەوەکە و هەوڵی خستنە دەنگدانی دەکەن، نوێنەرانی پارتی و یەکگرتوو لە کۆبوونەوەکە دەکشێنەوە و چەند نوێنەرێکی سوننەش دەنگ بەو پێشنیازانە نادەن.
لەلایەن خۆیەوە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کوردستان24 دووپاتیکردەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێک لەو پێشنیازانە نوێ بوون و بواری ئەوەش نەدرا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت کە دەقی پێشنیازەکانیش پێچەوانەی ناوەڕۆکی رێککەوتنی هەولێر و بەغدان مەترسی بۆ سەر بودجە و مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروستدەکات، ئەوان لە کۆبوونەوەکە پاشەکشەیان کردووە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش، ئیخلاس دلێمی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق زانیاری نوێی له باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه و مادده‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان بۆ کوردستان24 ئاشكراکرد و رایگەیاند، په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و عه‌سائیب پێشنیازه‌كانیان كردووه و له كاتێكدا رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی له‌سه‌رنه‌كراوه لەلایەن لیژنەکەوە بۆ گفتوگۆکردن و بڕیاردان.
زیاتر گوتی، "رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 9ـی شەو کۆبووینەوە و رێککەوتین، کە ماددەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە نەکرێت و دوابخرێن، بەڵام کە چووینە هۆڵی کۆبوونەوە بینیمان ماددەکان دەستکاریان کراوە و لەلایەن یەکێتی و عەسائیب ئەهلی حەق پێشکەشکراوه، ئێمە بەم گۆڕانکارییە شۆک بووین، نوێنەری یەکێتیش گوتی ئەمە پێشنیازی ئێمەیە و خوێندیانەوە، ئێمە رەخنەمان لە شێوازی پێشکەشکردنەكه گرت بەوەی كه رێککەوتنی پێشوەختەی لەسەر نییە و دەبوایە کۆپییەکیشی لەبەردەستی لیژنەی دارایی هەبوایە، کە هیچ یەكێکیان نەبوون".
لە (4ـی نیسانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (4ـی نیسانی 2023) هاوشانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەبوو لە رێورەسمی واژووکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، کە نەخشەرێگای چارەسەربوو بۆ ناکۆکییە یاسایی و سیاسییەکانی نۆ ساڵی رابردوو لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
الموازنة العامة إستحقاق وطني لايجوز العبث به .
— عزت الشابندر | Ezzat Alshabandar (@IAlshabandar) April 2, 2023
إستقرار العراق ومصلحة شعبه هما المعيار في مناقشتها وتمريرها أو إعاقته لاسباب حزبية أو شخصية .
الموازنة العامة ثوابت وطنية وتفاصيل لضمان وحدة البلاد والاستقرار السياسي وحقوق المواطن من شمال العراق الى جنوبه ، ومن المعيب أن تنهار إتفاقات الكبار والمواد الاساسية الموقعَه بينهم أمام مزايدات العبَث والبطولات الصبيانية الزائفة .
— عزت الشابندر | Ezzat Alshabandar (@IAlshabandar) May 26, 2023
بعد التجارب المتكررة والمعقدة في تشكيل التحالفات، يُفترَض أن الجميع أدركوا بأنّ المال الحرام لايصنع زعيمًا، وشراء الذّمم أخطر الوسائل لإفساد الوسط السياسي والمجتمع .
— عزت الشابندر | Ezzat Alshabandar (@IAlshabandar) May 23, 2023
وكم هو معيبٌ ومُخْزٍ أن يرهن السياسي شرفه وولاءَه لمَن يدفع أكثر .