کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵ، لەگەڵ زیادبوونى خێراى با بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت لەسەر ئەو ناوچانەى کە خێراى با تێدا زیاد دەبێت .پلەی گەرما نزم دەبێتەوەبە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەندێک کات ئاستى خۆڵبارین لەسەر هەندێک ناوچە زیاتر دەبێت، بە تایبەتى بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و کەرکووک و دهۆک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  32 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى

دهۆک: 31 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 37 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 33 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  33 پلەى سیلیزى

سۆران :  31 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  39 پلەى سیلیزى