تاڵیبان هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنی تاران ده‌كات و سوپای ئێرانیش وه‌ڵام ده‌داته‌وه
K24 - هەولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا توانیویانه ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی سوپای ئێران له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ناوببه‌ن.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 28ـی ئایاری 2023) فه‌رمانگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی رایگه‌یاند، سوپای پاسدارانی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كانیان له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سوپای پاسداران توانای به‌رگری به‌هێزیان نییه، به‌ڵكو "سوپای ئه‌و وڵاته سوپایه‌كی لاواز و ژنانه‌یه".
له لایه‌كی دیكه‌وه عه‌بدولحه‌مید خوراسانی، سه‌ركرده له بزووتنه‌وه‌ی ئه‌فغانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاندووه، "هێزمان تاقی مه‌كه‌نه‌وه، ئێوه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه پشتگیری ده‌كرێن، ئێمه موسڵمانی راسته‌قینه‌ین"، هه‌روه‌ها هۆشداری داوه‌ته ئێران و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئه‌گه‌ر شێخه‌كانیان رێگه‌یان پێ بده‌ن، ده‌ست به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌گرن.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان باسی له‌وه كردووه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی پێكدادانه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران له‌سه‌ر سنووره‌كان، تا ئێستا دوو سه‌رباز له هه‌ردوولا كوژران، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاندووه، دوو سه‌ربازییان كوژراوه، هاوكات ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران كوژرانی سێ سه‌ربازیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كیومه‌رس حه‌یده‌ری، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، سنووری نێوان ئێران و ئه‌فغانستان به ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه وشكاییه‌كانی سوپای ئێران و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووردایه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ردوو وڵات خاوه‌نی سنووری هاوبه‌شن و رێز له‌یه‌كدی ده‌گرن، گوتیشی، هه‌ر كات هه‌ست به‌وه بكه‌ن لایه‌نی به‌رامبه‌ر نایه‌وێ رێزی دراوسێیه‌تی و هاوسنوورییان بگرێت، به‌شێوه‌یه‌ك جیاواز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
رۆژی شه‌ممه 27ـی ئایاری 2023، ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، لە نزیک بنکەی سنووریی ساسولی لە شارۆچکەی هیرمەندی سەربە پارێزگای سیستان-بەلوجیستانی ئێران، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سنووری تاڵیبان و پاسەوانی سنووری ئێران روویداوە.
لای خۆیەوە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران، بڵاویکردەوە پێکدادانەکە کە هێشتا هۆکارەکەی نازانرێت، کۆتاییهاتووە و بەرپرسی سەربازیی هەردوولا لە سەر سنوور بۆ هەڵسەنگاندنی هۆکاری پێکدادانەکە لە کۆبوونەوەدان.
پێشتریش حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی دان به حكومه‌تی ئێران‌دا نانێ، كه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه پێكهێنراوه، هاوكات داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌رفراوان و گشتگیر له‌و وڵاته ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، وڵاته‌كه‌ی به‌و بارودۆخه رازی نییه، كه حكومه‌تێكی گشتگیر له ئه‌فغانستان پێكنه‌هێنراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تاران هه‌ڵوێستی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان خستووه‌ته‌ڕوو.
عه‌بدوڵڵاهیان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، تاران دان به ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئێستای ئه‌فغانستاندا نانێ، به‌ڵكو به پێویستی ده‌زانێت حكومه‌تێكی گشتگیر پێكبهێنرێت، كه تاڵیبان به ته‌نیا ئیراده‌ی خۆی نه‌سه‌پێنێ و به ناوی گه‌لی ئه‌فغانییه‌وه قسه نه‌كات.
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵاهیان نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ململانێیانه ده‌ربڕی، كه ناوه ناوه له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان ئێران و ئه‌فغانستان رووده‌ده‌ن، گوتیشی، تاران ئاره‌زوو ده‌كات یارمه‌تی ئه‌فغانستان بدات له به‌دیهێنانی ئاسایش و ئاشتی له‌و وڵاته.