کەشناسی: باران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک ناوچە تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت.

بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکی سووک، هەروەها بوونی بروسکە و تاوە بارانی کورت خایەن لە ناوچە جیاجیاکاندا و لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و شاری دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی  باکوور کاریگەری زیاتر دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی سێشەممە ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن لە ناوچە جیاجیاکان، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و خۆرهەڵات، هەروەها بەردەوامی تۆز و خۆڵ لە زۆربەی کاتەکاندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  34 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 33 پلەى سیلیزى

دهۆک: 32 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 36 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 34 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  33 پلەى سیلیزى

سۆران:  30 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  39 پلەى سیلیزى