کەشناسی: باران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک ناوچە تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت.
بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکی سووک، هەروەها بوونی بروسکە و تاوە بارانی کورت خایەن لە ناوچە جیاجیاکاندا و لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و شاری دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی باکوور کاریگەری زیاتر دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی سێشەممە ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن لە ناوچە جیاجیاکان، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و خۆرهەڵات، هەروەها بەردەوامی تۆز و خۆڵ لە زۆربەی کاتەکاندا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 33 پلەى سیلیزى
دهۆک: 32 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى
سۆران: 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى