عه‌للاوی: رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی به‌عس ناده‌ین
K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئوردن رێگه‌ی به حزبی به‌عسی سۆسیالیسی ئوردنی دا چالاكییه سیاسییه‌كانی ئه‌نجام بدات و به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، زۆربه‌ی لایه‌ن و سه‌ركرده سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت لایه‌ن و سه‌ركرده شیعه‌كان نه‌یاره‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت ده‌ربڕی، هاوكات سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی رایگه‌یاندووه، رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی تاكڕه‌وی و رژێمی دیكتاتۆری ناده‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 31ـی ئایاری 2023) ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، رژێمی سه‌ددام، رژێمێكی دیكتاتۆر و تاكڕه‌و بوو، به‌هۆی سیاسه‌ته نه‌گریسه‌كانی به‌رامبه‌ر به خودی عێراقییه‌كان و وڵاتان، عێراقی رووبه‌ڕووی ده‌یان كاره‌سات و رووداوی ناخۆشی مێژوویی كرده‌وه، به‌تایبه‌ت جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و داگیركردنی كوێت و شه‌ڕی كورد و له‌ناوبردنی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی.
عه‌للاوی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه به‌هۆی ئه‌و زوڵم و سته‌م و دیكتاتۆرییه‌ی سه‌ددام و رژێمه‌كه‌ی ئه‌نجامیان دا، عێراق رووبه‌ڕووی چه‌ندین نه‌هامه‌تی بووه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه نامرۆییانهیهوه كه به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی و دراوسێكانی ئه‌نجامیدا، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی روویدا و كۆتایی به ته‌مه‌نی هات، به‌ڵام عێراقییه‌كان باجی زۆریان دا.
سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای له‌ناوچوونی رژێمی دیكتاتۆری، پێویست بوو لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبدرێته‌وه، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی ناوخۆیی گه‌لی عێراق و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری و پاراستنی سه‌روه‌ری نیشتمانی، به‌ڵام سه‌ددام عێراقێكی پارچه‌پارچه بووی به‌جێهێشت و وڵات كه‌وته ناو چه‌ندین پێكدادان و ناكۆكی و ململانێی جۆراوجۆره‌وه.
عه‌للاوی له درێژه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، روونیكردووه‌ته‌وه، سه‌ددام و رژێمه‌كه‌ی دوای خۆیان جارێك ناكۆكی نێوان شیعه و شیعه، جارێكی دیكه كورد و كورد، جارێكیش سوننی و سوننی-ـیان به‌جێهێشت، پاشان كه‌مینه‌كان یان كۆتان له بری چه‌مكی هاووڵاتی ده‌ركه‌وتن.
عه‌للاوی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی له دوای كۆتاییهاتن و له‌ناوچوونی سه‌ددام و رژێمه‌كه‌ی، بریتی بوو له دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی دیموكراسی و هه‌موو عێراقییه‌كان لێی سوودمه‌ند بن و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری دامه‌زرابێ، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كۆسپ و ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆژه نیشتمانییه دروست كرد.
رۆژی (دووشه‌ممه 30ـی ئایاری 2023) محه‌ممه‌د خه‌یر رهواشید، وته‌بێژی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئوردن رایگه‌یاند، حزبی به‌عسی سۆسیالیستی، حزبێكی سیاسی ئوردنییه و له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ده‌ستی به چالاكی سیاسی كردووه، روونیشكرده‌وه یاسای ئوردنی رێگه به هیچ حزبێكی سیاسی ئوردنی نادات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاكی هه‌بێت یان ئاراسته بكرێت و پشتوانی بكرێت.
له‌لای خۆیانه‌وه زۆربه‌ی هێز و كه‌سایه‌تییه شیعه‌كانی عێراق ناڕه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی ئوردن نیشان داوه و پێیان وایه، حزبی به‌عسی ئوردنی، درێژكراوه‌ی حزبی به‌عسی عێراقییه. له‌وباره‌یه‌وه لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه، بانگهێشتی باڵیۆزی ئوردن بكات له به‌غدا و یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی پێ بدات.