شه‌وی رابردوو به درۆن و مووشه‌ك هێرشكرایهسهر كیێڤ
K24 – هه‌ولێر:
میدیا ئۆكرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، شه‌وی رابردوو ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه له كیێڤ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئۆكرانیا بیستراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڤیتالی كلیچكۆ شاره‌داری كیێڤ، شه‌وی رابردوو ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه له كیێڤ بیستراوه و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیش خرایه‌كار.
ئیداره‌ی سه‌ربازی له كیێڤ، ئاماژه به‌وه ده‌كات، له رێگه‌ی مووشه‌ك و درۆن، شه‌وی رابردوو هێرشكراوه‌ته سه‌ر كیێڤ.
له‌مباره‌یه‌وه میدیا ئۆكرانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه له ناوچه‌كانی تشیركاسی و خاكۆڤی سه‌ر به كیێڤ بیستراوه، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ته‌واوی ئۆكرانیا لێدرا، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه، تاكو به‌ره‌به‌یان حاڵه‌تی ئاماده‌باشی راگه‌یه‌ندرا.
له 10ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، رووسیا ده‌ستیكردووه به هێرشكردنه‌سه‌ر ژێرخانه‌كانی پیشه‌سازی، ئیداره‌ی سه‌ربازی، هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و وێستگه ناووكییه‌كان له ئۆكرانیا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.