دەنگێکی بەهێز واشنتنی پایتەختی ئەمهریکای هەژاند
K24 – هەولێر:
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمهریکا، دەنگێکی بەهێز واشنتنی پایتەختی ئەمهریکای هەژاند و جگە لە واشنتن دەنگەکە لە ماریلاند و ڤێرجینیا بیستراوە.
سەرەتا بەشێک لە سەرچاوەکان دەنگە بەهێزەکەیان وەک رووداوێکی بوومەلەرزە بڵاوکردەوە، بەڵام ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمهریکا هیچ هەواڵێکی سەبارەت بە بوونی بوومەلەرزە رانەگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی ئەمهریکاش رایگەیاندووە، هیچ هەڕەشەیەک لە ئارادا نییە.
هەروەها، ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمهریکا بە رۆژنامەکانی راگەیاندووە، هۆکاری دەنگە بەهێزەکە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سێسنا لە یەکێک لە ناوچە شاخاوییەکان بووە.