زانایان رێگری لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە دەگرن بە لەناوبردنی خانەکان
K24 - هەولێر
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی، زانایان پرۆسەیەکی سەرەکییان دۆزیوەتەوە کە رۆڵی هەیە لە مردنی خانەکانی لەشدا، کە بەهەمان شێوە رێگری لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە دەکات.
توێژەران میکانیزمی گەردیلەیی بۆ قۆناغە سەرەتاییەکانی مردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی خانەکان دەستنیشان کرد، کە تێیدا ئەو خانانەی کە پێویستیان نەماوە، خۆیان لەناو دەبەن، بە چالاککردنی ئەوەی پێی دەوترێت "بەرنامەی مردن".
توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو دۆزینەوانە کە لە گۆڤاری Science Advances بڵاوکراوەتەوە، دەتوانێت تێڕوانینێک بۆ چۆنیەتی وەستاندنی خانە شێرپەنجەییەکان دابنێت، هەروەها دەرگاکان بەڕووی چارەسەری نوێدا بکاتەوە.
بە گوتەی توێژەران، تێگەیشتن لەوەی شتەکان چۆن دەردەکەون کاتێک خانەکان بە باشی کاردەکەن، هەنگاوێکی گرنگە، لەوەی کە چی لە خانە شێرپەنجەییەکان بە هەڵەدا دەچێت، هەر بۆیە ئەمە دەتوانێت دەرگاکان بکاتەوە بۆ چارەسەری ئەگەری.
مردنی خانە بە بەرنامە بۆ ژیانی مرۆڤ گرینگە، هەروەها رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پرۆسەی بایۆلۆژی جۆراوجۆردا، وەک رێکخستنی سیستەمی بەرگری لەش، هەروەها یارمەتی نەهێشتنی خانە زیانبەخشەکان یان شێرپەنجەییەکان دەدات لە جەستەدا.
لە خانە تەندروستەکاندا بە پرۆتین ڕێکدەخرێت کە بریتین لە Bax و Bcl-2.Bax بەرپرسە لە پاککردنەوەی خانە کۆنەکان یان نەخۆشەکان لە جەستەدا، کاتێک چالاک دەبن، کونیلە بچووکەکانی ناو پەردەی مایتۆکۆندریاڵی خانەکە دەکوژن.
بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانرێت ئەمە بە پڕۆتینی Bcl-2 قەرەبوو بکرێتەوە کە بەشێکی دانەبڕاوە لە پەردەی مایتۆکۆندریال و کاردەکات بۆ رێگریکردن لە زوو مردنی خانەکان بە گرتن و جیاکردنەوەی پڕۆتینەکانی باکس.
بەڵام لە خانە شێرپەنجەییەکاندا، Bcl-2 بە زیادەڕۆیی بەرهەم دێت، کە لە بەرامبەردا دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەی خانەکان بەبێ سنوور.
خانە ئاساییەکان لە گەشەکردن و دابەشبوون دەوەستن کاتێک بەشی پێویستیان هەبێت، بەڵام خانە شێرپەنجەییەکان دەتوانن بەردەوام بن لە زیادبوون و وەرەمێک دروست دەکەن کە قەبارەکەی زیاد دەکات.