به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی كوژرانی چوار سه‌رنشینی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی نزیك واشنتۆن راده‌گه‌یه‌نن
K24 – هەولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی كوژرانی چوار سه‌رنشینی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت راده‌گه‌یه‌نن، كه به‌هۆی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌یان له كاتی هه‌ڵفڕینیان به‌سه‌ر ئاسمانی واشنتۆن دووچاری تێك‌شكان بوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و تیكشكانه‌شدا ده‌نگێكی گه‌وره هه‌موو واشنتۆنی پایته‌ختی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 5ـی حوه‌زیرانی 2023) به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، توانراوه چوار سه‌رنشینی ناو ئه‌و فڕۆكه‌یه به كوژراوی بدۆزنه‌وه، كه شه‌وی رابردوو یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی له باشووری رۆژئاوای ویلایه‌تی ڤێرجینیا له دووری 270 كیلۆمه‌تر له واشنتۆنی پایته‌خت تێكشاوه.
فه‌رمانده‌یی به‌رگری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكای باكوور "نۆراد" له رایگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و فڕۆكه تایبه‌ته به‌ر له تێكشكانی له ناوچه شاخاوییه‌كه‌ی باشووری ڤێرجینیا، له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری "F16"ـوه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه.
دانیشتووانی واشنتۆن و ده‌وروبه‌ری باسیان له‌وه كردووه، گوێیان له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بووه، كه به‌هۆیه‌وه په‌نجه‌ره و دیواری ماڵه‌كانیانی هه‌ژاندووه و هه‌مووانی تووشی دڵه‌ڕاوكێ كردووه.
له‌لای خۆیه‌وه جۆن رامبڵ، خاوه‌نی كۆمپانیای "ئانكۆر مۆتۆرز ئۆف مالبۆرن"، كه فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی به ناوه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، خێزانه‌كه‌ی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوونه، له‌وانه‌ش كچه‌كه‌ی و نه‌وه‌كه‌ی و به‌خێوكه‌ری منداڵه‌كه‌یان. هاوكات باربارا رامبڵ، هاوسه‌ری جۆن رامبڵ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "كچه‌كه‌م و نه‌وه‌كه‌م ئه‌و جیهانه‌یان به‌جێهێشت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی فیدڕاڵی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكه مه‌ده‌نییه له ئێلێزابیستۆن له ویلایه‌تی تینیسی به‌ره‌و لۆنگ ئایلاند له نیویۆرك هه‌ڵفڕیوه. هاوكات پێگه‌ی "فلایت رادار24" كه تایبه‌ته به جووڵه و هاتووچۆی فڕۆكه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، فڕۆكه‌كه دوای سووڕانه‌وه‌ی به‌سه‌ر لۆنگ ئایلاند به‌ره‌و باشوور واته به‌ره‌و ئاسمانی واشنتۆن و ویلایه‌تی ڤێرجینیا پێچی كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها پۆلیسی باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه كاپیتۆڵ و باڵه‌خانه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به كاپیتۆڵ له واشنتۆن، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بوون تاوه‌كو فڕۆكه‌كه ناوچه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمه‌ریکا، شه‌وی رابردوو 4/5ـی حوزه‌یرانی 2023، دەنگێکی بەهێز واشنتنی پایتەختی ئەمه‌ریکای هەژاند و جگە لە واشنتن دەنگەکە لە ماریلاند و ڤێرجینیا بیستراوە.
سەرەتا بەشێک لە سەرچاوەکان دەنگە بەهێزەکەیان وەک رووداوێکی بوومەلەرزە بڵاوکردەوە، بەڵام ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمه‌ریکا هیچ هەواڵێکی سەبارەت بە بوونی بوومەلەرزە رانەگەیاند. وەزارەتی ناوخۆی ئەمه‌ریکاش رایگەیاند، هیچ هەڕەشەیەک لە ئارادا نییە.
هەروەها، ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمه‌ریکا بە رۆژنامەکانی راگەیاندووە، هۆکاری دەنگە بەهێزەکە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سێسنا لە یەکێک لە ناوچە شاخاوییەکان بووە.
دواتر به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5ـی حوزه‌یران، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ئەو دەنگەی لە واشنتن بیستراوە، رووبەڕووبوونەوەی فڕۆکە جەنگییەکانیان بووە لەگەڵ فڕۆکەکەی بچوکی جۆری سیسنا کە دواتر تێکشکاوە.
لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بەو دەنگەی لە شاری واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا بیسترا، پنتاگۆن بڵاویشیکردەوە، هۆکاری دەنگەکە بەرزبوونەوەی خێرایی و شکاندنی دیواری دەنگ بووە لەلایەن فڕۆکە ئێف 16 کانەوە، لەکاتی رووبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ فڕۆکەیەکی جۆری سیسنا 560، کە سنوورە ئاسمانییەکانی ئەمەریکای بڕیوە، دواتر تێکشکاوە.
پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشدا، فڕۆکە ئێف 16 کان لە بنکەی ئەندرۆزەوە دەستیان بە فڕین کردووە و دوای ئەوەی فڕۆکە بچووکەکە لە دارستانی جۆرج واشنتنی نیشتیمنانی نزیکبووەتەوە رووبەڕووی بوونەتەوە.
میدیاکانی ئەمەریکاش ئاماژەیان بەوەدا، فڕۆکە بچووکەکە لەلایەن سوپاوە تێکنەشکێندراوە.