وەزارەتی شارەوانی: شەقامێکی 30 مەتری لە سلێمانی دروست دەکرێت

شاری سلێمانی
شاری سلێمانی

K24 - هەولێر:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، گوژمەی 452 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامی 30 مەتری و ئاوەڕۆ لە سلێمانی خەرج دەكرێت.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 452 ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.

ئاماژە بەوەشدرا، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەسەر پلانی ساڵی 2023، بەمەبەستی پرۆژەی دروستكردنی بەشێكی شەقامی 30 مەتریی نێوان گەڕەكی جیاكراوەی (119 و 124) كەڵەكن و شەقامی سەرەكیی هەواری شار و كاری بڕین و پڕكردنەوە و دروستكردنی ئاوەڕۆی باراناو و كۆنكرێتكردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی سلێمانی خەرج دەكرێت.