ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق: هه‌ر پله‌یه‌كی وه‌زیفی به‌تاڵی پێكهاته‌كان له‌لایه‌ن هه‌مان پێكهاته‌وه پڕده‌كرێته‌وه

K24 – هەولێر:
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا، هه‌ر پله‌یه‌كی وه‌زیفی به‌تاڵی پێكهاته‌كان له‌لایه‌ن رۆڵه‌ی هه‌مان ئه‌و پێكهاتانه‌وه پڕبكرێته‌وه.
بەگوێرەی راگەیاندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ژماره (23)ـی رۆژی سێشه‌ممه 6ـی حوزه‌یرانی 2023ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، له‌پێناو پاراستنی مافی پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق، بڕیاردرا به پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ر پله‌یه‌كی وه‌زیفی به‌تاڵی پێكهاته‌كان له‌لایه‌ن خودی رۆڵه‌كانی ئه‌و پێكهاته‌وه.
له راگەیاندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووه "سه‌باره‌ت به مافی پێكهاته جیاوازه‌كان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رێنمایی ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌تی فیدڕاڵی كرد بۆ خێراكردنی رێككاره‌كانی په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی بڕیارێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه تێیدا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌زگا نه‌به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ته‌كان راده‌سپێرێت، قه‌ره‌بووی ئه‌و پله وه‌زیفیانه بكه‌نه‌وه كه له رۆڵه‌ی پێكهاته عێراقییه كهمهنهتهوایهتییه جۆراوجۆره‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، به‌شێوه‌یه هه‌ر پله‌یه‌كی وه‌زیفی پێكهاته‌كان به به‌تاڵی هه‌بێت، ده‌بێت له هه‌مان پێكهاته‌وه پڕبكرێته‌وه".