حەیدەر سەلامی: ئۆپۆزیسیۆن و سەربەخۆکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی بودجە دەکەن
K24 – هەولێر:
سەرۆکی بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد رایەگەیاند بەهۆی ناڕازیبوونیان لە ناوەڕۆکی پرۆژەیاسای بودجە، پەرلەمانتارەکانی ئۆپۆزیسیۆن و سەربەخۆکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە دەکەن.
حه‌یده‌ر سه‌لامی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد بە كوردستان24ـی راگەیاند، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی كوتله گه‌وره‌كان نیازیان هه‌بێت، ده‌توانن به ته‌نیا بە ئاماژه‌یه‌ك فه‌رمان به په‌رله‌مانتاره‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بودجه په‌سه‌ند بكه‌ن، به‌ڵام ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه نه‌تواندرێت نیسابی یاسایی ته‌واوبكرێت.
زیاتر روونیکردەوە، "ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی كوتله گه‌وره‌كان ته‌نیا به ئاماژه‌یه‌ك فه‌رمان به په‌رله‌مانتاره‌كانیان بده‌ن به‌دووری نازانم پڕۆژه یاسای بودجه په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئێمه زیاره‌تی حه‌جیان له‌پێشه و ناتوانن له دانیشتنی په‌رله‌مان ئاماده بن، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزیسیۆن و ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان باوه‌ڕیان وایه، سته‌مكاری له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا هه‌یه، بۆیه له‌وانه‌یه نیساب ته‌واو نه‌بێت و دانیشتنه‌كه دوابخرێت"
سەرۆکی بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، "ئه‌وه‌ی تا ئێستا تێبینی ده‌كه‌ین، تا ئه‌م ساته‌ش كوتله گه‌وره‌كان نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر بودجه بگه‌نه چاره‌سه‌ری، به‌ڕای من ئه‌مه مانای وایه كه ئه‌سته‌مه شتێك له پرۆسه‌ی ته‌وافوق به‌رهه‌مهاتبێت، ئه‌و ته‌وافوقه له‌ڕاستیدا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبی بونیاتنراون، چو‌نكه ئه‌گه‌ر ته‌وافوقه‌كه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بووبا، ئه‌وكات پێویستیی به‌وه‌نده بیركردنه‌وه نه‌ده‌بوو، چو‌نكه به‌رژه‌وه‌ندیه‌یكانی وڵاته‌كه‌مان دیارن و له‌كوێ پێویستین و خزمه‌تگوزارییه‌كان و كێشه‌كانمان چین، پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان چین، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ئه‌مانه به ئاسانی وه‌سف بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك ده‌زانیت هه‌ر لایه‌نێك بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، كه چۆن بتوانێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانی سوود له بودجه وه‌ربگرێت".