ڤیان سەبری بۆ کوردستان24: دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دواخرا
K24 – هەولێر:
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دواخرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق 24 کاتژمێر مۆڵەتی بە لیژنەی دارایی داوە تاوەکو ئەو پێشنیازە نوێیانەی بۆ هەندێک لە بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی پێشکەشکراون تاوتوێی بکات.
ڤیان سه‌بری، راگه‌یاند، دوا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی سه‌باره‌ت به دوا ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه ئه‌نجام نه‌دراوه و 24 كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه دواخرا.
روونیشیكرده‌وه، سروشتی كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه به‌و شێوه‌یه، كه هه‌ر فراكسیۆنێك هه‌وڵ ده‌دات قسه‌ی خۆی هه‌بێت و داواكارییه‌كانی تێدا جێ ببێته‌وه. گوتیشی، تا ئێستا شیعه‌كان له‌لایه‌ك، كورد و سوننه‌كانیش هه‌ریه‌كێكیان له‌لای خۆی له كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیانن و روون نییه كه لیژنه‌ی دارایی دوا ره‌شنووسی خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات یاخود نا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌ناو ره‌شنووسه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به نه‌وت و بانك و به‌رهه‌می ناوخۆییه‌وه هه‌یه.
