جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا

K24 – هەولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌بوایه كاژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 9ـی حوزه‌یرانی 2023)، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام تا ئێستا ته‌واوی په‌رله‌مانتاره‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان. سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ كاتژمێر شه‌شی ئێواره دواخرا".
له‌مباره‌یه‌وه ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ده‌بوایه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی، كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێبكات، به‌ڵام بۆ كاتژمێر 3:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دواخرا.
ڤیان سه‌بری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌ردوو مادده‌ی 13 و 14ـی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگن، كه مادده‌ی 13 پێكهاتووه له هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه و هه‌ولێر كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان، ده‌رهێنان و گواستنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، فرۆشتنه‌كه‌شی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌یكات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی هه‌روه‌ها گوتی: كورد لای گرنگه پاره‌ی فرۆشی نه‌وت له بانكێك دابندرێت".
ده‌شڵێت: "چوار فراكسیۆن، كه پێكهاتوون له ئێمه (پارتی)، كۆمه‌ڵ، نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتوو، داوا ده‌كه‌ین بڕگه‌ی نۆ له به‌ندی 14 ی پڕۆژه‌یاسای بودجه ناده‌ستوورییه و ده‌ستوه‌ردانه له پێكهاته و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا یه‌كێتی نیشتمانی ده‌یه‌وێت ده‌نگ به‌و به‌نده‌ی پڕۆژه یاسای بودجه بدات".