هادی سه‌لامی: گفتوگۆكان به‌و ئاراسته‌یه ده‌چن پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند بكرێت
K24 - هەولێر:
هادی سه‌لامی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان 24ی راگه‌یاند، گفتوگۆكانی لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی و به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌چن پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند بكرێت.
له‌باره‌ی مادده‌ی 13 و 14 ی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، لیژنه‌ی دارایی له‌كۆبوونه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی گونجاو كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق و كورد و فه‌رمانبه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هادی سه‌لامی هه‌روه‌ها گوتی: "دانیشتنه‌كه پێشێلی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه، كه ده‌بێت بیست و چوار كاتژمێر پێشتر په‌رله‌مانتاران ئاگاداربكرێنه‌وه، تائێستا خشته‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان دیاری نه‌كراوه".
گوتیشی: "دوای گه‌یشتنی ره‌شنووسه‌كه به په‌رله‌مانتاران، چه‌ندین پێشێلكارییان ده‌ستنیشانكردووه. تائێستا گفتوگۆكانی لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه رێككه‌وتنی كۆتایی بكه‌ن، ئاڕاستهكان به‌وه ده‌چن ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند بكرێت".
ده‌شڵێت: " له‌باره‌ی مادده‌ی 13 و 14 لیژنه‌ی دارایی له‌كۆبوونه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی گونجاو كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق و كورد و فه‌رمانبه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
دوای چەندین جار دواخستن، دواجار دانیشتنی ژمارە 28ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تایبەت بە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی 2023 – 2024 – 2025 ، بە سەرۆكایەتی محەممەد حەلبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و بە ئامادەبوونی 258 ئەندام دوێنێ پینجشه‌ممه بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا لە کۆی 67 ماددەی پڕۆژەیاساکە، خوێندنەوە بۆ هەشت ماددە کرا و تێیدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و هەشت پەسەندکران.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان بە ماددەی دوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دواخرا و ماددەی چواری پڕۆژەیاساکە لادرا.
دوای خوێندنەوەی هەشت ماددە لە پڕۆژەیاساکە، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، محەمەد حەلبووسی دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دواخست و دووباره به‌هۆی نوێژی هه‌ینی، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتژمێر 3:00ـی ئێواره دواخرا.
رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندی بكات.
پێشتریش گوتەبێژی حکومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاندبوو، قەبارەی بودجەی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2023، دەگاتە 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینار و کورتھێنان لە بودجەی ئەمساڵدا دەگاتە 63 تریلیۆن دینار.