نوێترین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی بودجه
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی موحسن مەندەلاوی هۆڵی کۆبوونەوەی جێهێشت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌دان و له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كه رایانگه‌یاندووه، كه تێبینییان لەسەر یاسای بودجە هەیە. ئاماژه بهوهشدهكهن، دەبێت پێش پەسەندکردنی بودجە رێککەوتنی سیاسی بکرێت.
دووپاتیشیده‌كه‌نه‌وه كه لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەرپێدانی پارێزگاکانیان کردووە.
چوارچێوەی هەماهەنگی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مڕۆ دەچینە هۆڵی پەرلەمان و پرسی بودجه یەکلادەکرێتەوە.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری دارایی گەیشتە پەرلەمانی عێراق و بڕیارە لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆببێتەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، هادی عامری پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه، سیپان عه‌زیز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بڕیاره کاتژمێر 4 کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبکات و نیمچه رێککەوتنێک لەنێوان لایەنەکان لەسەر ماددەکانی 13 و 14 هەیه.
سیپان عەزیز ده‌شڵێت: "دەبێت حکومەتی عێراق پابەند بکرێت بڕی پێویست بۆ پاشەکەوتی بودجه دابین بکات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه دەبێت دانەوەی پاشەکەوت به کردەیی بێت نەک تەنیا به نووسراو.
روونیشیكرده‌وه، كه مامەڵەی حکومەتی عێراق لەگەڵ یەکه ئیدارییەکانی هەرێم نادەستوورییه و هەموو سەرنجەکانمان لەسەر بەیاساکردنی شایسته داراییەکانی هەرێمه.