جه‌مال كۆچه‌ر: په‌رله‌مانتاران هه‌وڵ ده‌ده‌ن مادده‌ی 15 به‌سه‌ر حكومه‌ت بسه‌پێنن كه تایبه‌ته به دامه‌زراندن
K24 – هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دایه و ده‌نگی به زۆربه‌ی مادده‌كانی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵانی 2023، 2024 و 2025ـی داوه و هێشتا چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌ناویشیاندا مادده‌كانی 15 و 42 و 43 ده‌نگیان پێ نه‌دراوه، كه تایبه‌ت به دامه‌زراندن و باج، هاوكات په‌رله‌مانتارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌رله‌مانتاران هه‌وڵ ده‌ده‌ن مادده‌ی 15 به‌سه‌ر حكومه‌ت بسه‌پێنن، كه تایبه‌ته به دامه‌زراندن و به‌هه‌میشه‌ییكردنی گرێبه‌سته‌كان.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، مادده‌ی 15ـی پڕۆژه‌یاسای بودجه كه تایبه‌ت به دامه‌زراندن په‌یوه‌سته به فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، نزیكه‌ی 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا هه‌یه، گوتیشی، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، ناتوانێت مووچه‌ی ئه‌و ژماره‌یه دابین بكات و ئه‌و گرێبه‌ستانه بكاته هه‌میشه‌یی، له به‌رامبه‌ریشدا په‌رله‌مانتاران ده‌یانه‌وێ ئه‌و مادده‌یه به‌سه‌ر حكومه‌ت بسه‌پێنن.
جه‌مال كۆچه‌ر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مادده‌ی 42 كه تایبه‌ته به باج، حكومه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه 6 تریلیۆن دینار وه‌ك باج كۆده‌كاته‌وه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران داوای هه‌ڵگرتن و راگرتنی باج ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌نزین، گاز و كارتی مۆبایل، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و باجه رابگیرێت یان هه‌ڵبگیرێت، حكومه‌ت ناچار ده‌بێت ئه‌و شه‌ش تریلیۆنه له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كه‌م بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی بودجه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان روونیكرده‌وه، كه ده‌نگدان بۆ هه‌موو ئه‌و مادده و بڕگانه كراوه كه په‌یوه‌ستن به لیوا هاوبه‌شه‌كان، گوتیشی، هه‌ر كه‌س ناوی له‌و خشته‌یه‌دا هه‌بێت كه په‌یوه‌سته به لیوا هاوبه‌شه‌كان، به‌گوێره‌ی ئه‌و مادده و بڕگانه‌ی له‌ناو پڕۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه، ناوه‌كه‌ی جێگیر ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كرد، كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت و هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته دروست ناكات، ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ردا سۆمۆ كێشه دروست نه‌كات، گوتیشی، سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی فیدڕاڵ و سۆمۆ به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵده‌گرن.
یوارەی رۆژی یەکشەممە (11ـی حوزەیرانی 2023) دانیشتنی ژمارەی (31)ـی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 229 پەرلەمانتار و بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ درێژەدان بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە دەستیپێکرد.
لەسەرەتای دانیشتنەکە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای گۆڕینی ئەندامانی پەرلەمان ئەنجامدا، دوای ئەوەش دەنگدان لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵەکانی (2023، 2024 و 2025) دەستیپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، دەنگدان لەسەر ماددەکانی 42 و 43 دواخرا و دوای ئەوەش ماددەکانی 44 تا 57 پەسەندکران کە تاوەکو ئێستا دەنگدان لەسەر ماددەکانی دیکە بەردەوامە.
درەنگانی شەوی (8ـی حوزەیرانی 2023) پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار لە کۆی 329 پەرلەمانتار دەستی بە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی کرد کە پێشتر دوو خوێندنەوەی بۆ کرابوو، دوای ئەوەی لە رۆژی (13ـی ئاداری 2023) لەلایەن ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراقەوە پەسەندکرا و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد.
رۆژی هەینیش (9ـی حوزەیرانی 2023)، دوای دووجار دواخستن، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پرۆسەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە درێژەی پێدرا و ماددەکانی (دووەم، نۆیەم، دەیەم، یازدەیەم، دوازدەیەم، سێزدەیەم، هەژدەیەم، نۆزدەیەم، بیستەم، بیست و یەکەم، بیست و سێیەم و بیست و چوارەم) پەسەندکران و دەنگدان لەسەر ماددەکانی (چواردەیەم، پازدەیەم، شازدەیەم و حەڤدەیەم) دواخرا.
لە دانیشتنی شەوی (10ـی حوزەیرانی 2023)، بە ئامادەبوونی 241 پەرلەمانتار، پەرلەمانی عێراق درێژەیدا بە دانیشتنەکانی بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، دوای پەسەندکردنی ماددەی 14، ماددەکانی 25 تا 41 بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرد.
رۆژی (13ـی ئادار/مارسی 2023)، ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی په‌سه‌ندكرد، کە زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژەبەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.
درەنگانی شەوی چوارشەممە (5ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، بە ئامادەبوونی 235 پەرلەمانتار پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 کرد.
هەروەها بە ئامادەبوونی 198 پەرلەمانتار دانیشتنی ژمارە (20)ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی و ئامادەبوونی هەردوو جێگرەکەی لە درەنگانی شەوی یەکشەممە (16ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023) بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەستیپێکرد بەڵام دوای خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەی دارایی، دانیشتنەکە هەڵگیرا بۆ رۆژی دواتر و درەنگانی شەوی دووشەممە کۆتاییهات.
لە (4ـی نیسانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (4ـی نیسانی 2023) هاوشانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەبوو لە رێورەسمی واژووکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، کە نەخشەرێگای چارەسەربوو بۆ ناکۆکییە یاسایی و سیاسییەکانی نۆ ساڵی رابردوو لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
رۆژی (25ـی ئایاری 2023)، لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی خۆیدا لەبارەی گفتوگۆکردن و ئامادەکردنی کۆتا رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجە بۆ دەنگدان لەناو هۆڵی ئەنجوومەندا، بە چەند گۆڕانکارییەکەوە هەردوو ماددەی 13 و 14ـی پرۆژەیاساکەی پەسەندکرد کە تایبەتن بە داهاتی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانیش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتکرایەوە و پارتی دیموکراتی کوردستان کە یەکێکە لە لایەنە سەرەکییەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاند، ئەگەر ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماددەکانی 13 و 14ـی پرۆژەیاسای بودجە کە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە ئەنجامدرابوو، وەک خۆی بمێنێتەوە ئەوا دەنگ بە پرۆژەیاسای بودجە نادەن.