فێران گارسیا: ئه‌م 2 كه‌سایه‌تییه‌ وایكرد بگه‌ڕێمه‌وه‌ ریال مه‌درید

فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ فێران گارسیا یاریزانی نوێی ریال مه‌درید 12 حوزه‌یرانی 2023
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ فێران گارسیا یاریزانی نوێی ریال مه‌درید 12 حوزه‌یرانی 2023

ریال مەدرید بە فەرمی فێران گارسیای وەکو یاریزانی نوێی یانەکەی پێشکەش کرد و بە مێدیاکانی ناساند، ئه‌و یاریزانه‌ ناوی ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات كه‌ زۆر پشتگیری كردووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزتر پێشكه‌ش بكات.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 12 حوزه‌یرانی 2023، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز، ریال مەدرید فێران گارسیای بەرگریکاری نوێی یانەکەی پێشکەش کرد دوای ئەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان واژۆ كرا.

هەفتەی رابردوو ریال مەدرید رایگەیاند لەگەڵ یانەی رایۆ ڤاییکانۆی ئیسپانی گەیشتنە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی فێران گارسیای بەرگریکار بۆ ریزەکانیان کە ئەم یاریزانە دەرچوی ئەکادیمیای شاهانەکانە و سێ وەرز لەگەڵ ڤاییکانۆ لە لالیگا یاریی کردووە و ئەزموونێکی گەورەی وەرگرتووە.

بڕیاریشە فێران گارسیا درێسی ژمارە 20 لەگەڵ شاهانەکان بپۆشێت و لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیەکەشدا فێران رایگەیاند دڵخۆشە کە دەگەڕێتەوە نیشتمانەکەی.

فێران گارسیا له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: زۆر دڵخۆشم کە توانیم بگەڕێمەوە نیشتمان، هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم هیوادارم بتوانم بەردەوام بم لە دروستکردنی مێژوو لەم یانە سەرنجڕاکێشە، هەمیشە دەڵێم بژی مەدرید، گەڕانەوەم بۆ ئێرە خەونێک بوو، ریال مەدرید ماڵی منە و زۆر دڵخۆشم کە خەونەکەم بووە راستی، من توانیم خۆم دروست بکەم ئێستاش ئامادەم لێرە دەست بە رکابەرییەکی نوێ بکەم.

ئه‌و یاریزانه‌ لاوه‌ له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ناوی دوو كه‌سی هێنا كه‌ زۆر یارمه‌تیان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رز بێته‌وه‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌ ریال مه‌درید، له‌مباره‌یه‌وه‌ فێران ده‌ڵێت: بەڕاستی مارسێلۆ زۆر هاوکاری كردووم، له‌ هه‌مان كاتدا ده‌مه‌وێت سووپاسی رۆبێرتۆ کارلۆسیش بکەم لە دوو ساڵی یەکەمم لە کاستیا بەردەوام لێمانەوە نزیک بوو وایکرد زۆر گەشە بکەم.

فێران گوتیشی: رۆژانە بیرم لەوە دەکردەوە کە دەبێت کەی بگەڕێمەوە ریال مەدرید، ئێستاش کە گەڕاومەتەوە ئەرکم ئاسان نییە، من هاتووم هەنگاوێک تیپەکە پێش بخەم، فێرلان مێندی یاریزانێکی زۆر باشە و دڵخۆشم ئەگەر بتوانم رکابەری بکەم، هەرچەند من نەهاتووم بۆ ئەوەی رکابەری هاوڕێیه‌کانم بکەم، من دەمەوێت لێرە زیاتر گەشە بکەم و هاوکاری تیپەکەمان بکەم.

فلۆرێنتینۆ پێرێز و فێران گارسیا
فلۆرێنتینۆ پێرێز و فێران گارسیا