بەهۆی شەڕەوە فەرمانبەرانی سوودان سێ مانگە بێ مووچەن

سوودان
سوودان

K24 - هەولێر

لەوەتەی شەڕی سوودان سەری هەڵداوە، سەرەرای بارودۆخی خراپی هاوڵاتیان، فەرمانبەرانی سوودان دوای سێ مانگ یەکەم مووچەیان وەرگرت.

حافز حەمەد، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە دوای سێ مانگ یەکەم مووچەی وەرگرتووە، دەڵێت، کەس نازانێت چۆن کاروباری خۆی بەڕێوە دەبات، بەهۆی گرانبوونی نرخ و کەمی کاڵا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

گوتیشی کە "کیسە پارەکەی" خستە سەر کورسییەک، و بۆ ماوەیەکی زۆر چاوی لێکرد، خۆشحاڵی حەمەد لە وەرگرتنی مووچەکەی لەوەدایە کە دوای ماوەیەکی زۆرە مووچەکانیان وەرنەگرتووە.

حەمەد، کارمەندی یەکێک لە ڕێکخراوە خۆبەخشەکان، رۆژی یەکشەممە بە شەرقولئەوسەتی راگەیاند، زۆرێک لەوانەی لە خەرتوم مانەوە رووبەڕووی ئازارێکی سەخت بوونەوە، لە یەکەم رۆژی شەڕەوە "سیستەمی بانکی داڕما" و تەنانەت وڵاتیش بە تەواوی داڕما، هەروەک چۆن دامەزراوە حکومی و ئەهلیەکان و خانووەکان دەرگاکانیان داخست، دەشڵێت: دوای ئەوەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا کۆنترۆڵی ناوەندی شارەکەیان کرد، کە وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەکان و ناوەندەکانی کۆمپانیاکانی لێیە و ئیتر کەس نییە بتوانێت حیساب ئامادە بکات، چ جای مووچە بدات، هەروەها داواکارییەکانی بانکیش داڕماون.

جبریل ئیبراهیم وەزیری دارایی لە وەزارەتەکەیدا رووی لە شاری پۆرتسودان، لە رۆژهەڵاتی وڵات کرد، بۆ ئەوەی لەوێوە کارەکانی جێبەجێ بکات، بەڵام پێدەچێت نەیتوانی بێت زۆر شت بکات، ئەمەش توڕەیی خەڵکی لێ کەوتووتەوە.

محەممەد عەلی، میکانیک، باس لەوە دەکات کە تەنانەت جێگاکانی فرۆشتووە و ڕێگەی بە منداڵەکانی داوە لەسەر زەوی بخەون و تەنیا پارەیەکی کەمی بۆ ئەو کاڵایانە خەرج کردووە، کە نرخەکانیان دەیان هێندە زیادی کردووە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە خۆی و منداڵەکانی و هاوسەرەکەی بەردەوام بوون لە پشت بەستن بە ژەمێکی نیسک لە ڕۆژێکدا.

دەشڵێت "هەندێک کەس کەلوپەلەکانیان فرۆشتووە بۆ ئەوەی خۆراکیان دەستبکەوێت، هاوکارەکانمان لە هەرێمی دارفور ئەوانەن کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

خواردن تاکە کێشە نییە کە ڕووبەڕووی خەڵک دەبێتەوە لە خەرتوم، خودی ئاوی خواردنەوە بە هۆی وەستانی وێستگەکانی ئاو لە سەرەتای شەڕەوە بۆتە قەیرانێکی سەخت، هەروەها خزمەتگوزاری لە تەواوی شاری بەحری پچڕا و تا ئێستاش خەڵکەکەی بەدەست تینوێتییەوە دەناڵێنن.

نووسەر عەبدوڵڵا ڕزک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک داوای لە خاوەن دوکانەکانی خواردن و خواردنەوە کرد بەشێک لە پێداویستییەکانیان بە دانیشتوانی گەڕەکەکە بدەن، بەو مەرجەی دواتر نرخەکانیان بدەن، بانگەوازەکە هەندێک لایەن سەرکەوتوو بوو، لە هەندێکیشدا شکستی هێنا، بەڵام دوکانەکان خۆیان ناچار بوون دەرگاکانیان دابخەن و کاڵاکانیان بگوازنەوە بۆ شوێنیێکی سەلامەت، لەکاتێکدا زۆرێکیان تاڵان کران.

کۆمپانیای پەخشی بەریتانی "بی بی سی" پێشتر هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو ژنە بەریتانیەی بەڕەچەڵەک سودانی، "ئەزهەر شولگامی"ی بە برسێتی لە ماڵەکەیدا بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی حکومەتی بەریتانیا نەیتوانی لەگەڵ هاووڵاتیانی دیکە بیگوازێتەوە.

تا ئێستا نازانرێت کەی سیستەمی بانکی توانای کارکردنی خۆی وەردەگرێتەوە، هەروەها نازانرێت کەی وەزارەتی دارایی دەتوانێت مووچە بدات، لە 15 ی نیسانەوە شەڕی سوودان لەنێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەری هەڵداوە بەهەزاران کەس کوژراو و برینداربوون، بەسەدان هەزاریش ئاوارەبوون.