عێراق و میسر ژماره‌یه‌ك یاداشتیان له بواره جیاجیاكاندا واژۆ كرد

K24 - هەولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، كاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی نێوان عێراق و میسر له قاهیره‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌ردوو وڵات یازده یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كردووه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2023) نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، كاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی نێوان عێراق و میسر له قاهیره‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریه‌ك له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و مسته‌فا مه‌دبوولی، سه‌رۆكوه‌زیرانی میسر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پرسه هاوبه‌شه‌كان و هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌ردوو وڵات، 11 یاداشتی هاوبه‌شیان له‌نێوانیاندا واژۆ كردووه، كه ژماره‌یه‌ك بواری جیاجیا ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، یاداشته‌كان په‌یوه‌ستن به لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان بانكی ناوه‌ندی عێراقی و ده‌زگای گه‌شه‌پێدانی پڕۆژه مامناوه‌ندی و بچووكه‌كانی میسر له‌پێناو جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی بچووك و مامناوه‌ندی بۆ به‌دیهێنانی گه‌شه‌ی ئابووری عێراق، هه‌روه‌ها چه‌ند یاداشتێكی دیكه له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق و بازرگانی و پیشه‌سازی میسر و هاریكاری دیپلۆماسی و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون له‌نێوان په‌یمانگه‌ی خزمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و په‌یمانگه‌ی لێتوێژینه‌وه‌ی دیپلۆماسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر و لێكتێگه‌یشتنێكی دیكه‌یش له بواری به‌ڕێوه‌بردن و وه‌زیفه‌ی گشتی و خزمه‌تی شارستانی له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌تی فیدڕاڵی عێراق و ده‌زگای ناوه‌ندی بۆ رێكخستنی میسری واژۆیان له‌سه‌ر كراوه.
به‌شێكی دیكه‌ی یاداشته‌كان په‌یوه‌ستن به بواره‌كانی گه‌شتیاری و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون له‌نێوان وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و وه‌زاره‌تی هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی میسر و یاداشتێكی دیكه‌یش له بواری هاریكاری له‌نێوان وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و په‌یمانگای پلاندانانی نه‌ته‌وه‌یی میسر واژۆیان له‌سه‌ر كراوه.
هاوكات له بواره‌كانی كار یاداشتێك له‌نێوان وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی كاری میسری و یاداشتێك له‌نێوان وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی میسر واژۆیان له‌سه‌ر كراوه. به هه‌مان شێوه دوو یاداشتی دیكه له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق و وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی میسر واژۆ كراوه به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی گه‌نجان و به‌هره‌مه‌ندبوونیان له بواره‌كانی وه‌رزش و لاوان.
رۆژی (دووشه‌ممه 12ـی حوزه‌یرانی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و له‌لایه‌ن مسته‌فا مه‌دبوولی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته پێشوازی لێ كرا.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، سوودانی له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی به عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رككۆماری میسر و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا دیدارێك له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بوله‌غه‌یت، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌ب و ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخی ئه‌زهه‌ر ئه‌نجام ده‌دات.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه، سبه‌ی سێشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی نێوان عێراق و میسر كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له بواره‌كانی دارایی، بازرگانی، گه‌شتیاری، كارگێڕی و دیپلۆماسی و چه‌ند بوارێكی دیكه واژۆ ده‌كه‌ن.
هاوكات عه‌لاء عه‌لاق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه رۆرشنبیرییه‌كان و سه‌رۆكی شاندی رۆشنبیری عێراق كه یاوه‌ری سوودانی ده‌كات بۆ میسر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سێ یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق و میسر له‌باره‌ی كاری هاوبه‌ش و گه‌شتیاری و شوێنه‌وار واژۆ ده‌كه‌ن.
ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ میسر لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە 6ـی ئایاری 2023، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گەییشتە قاهیرەی پایتەختی ئەو وڵاتە بۆ بەشداریکردن لە دوو کۆبوونەوەی نائاسایی وەزاریی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی.
بەیانی رۆژی یەکشەممەش 2ـی نیسانی 2023، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی میسری کرد و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
دوایین سەردانی سەرۆکوەزیرانێکی عێراق بۆ میسر، رۆژی دووشەممە 22ی ئابی 2022 بوو، کاتێک مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لووتکەی پێنجقۆڵی عەرەبیی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.