میری قه‌ته‌ر له‌دوای ساڵی 2003ـوه یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی بۆ عێراق ئه‌نجام دا
K24 - هەولێر:
میری قه‌ته‌ر سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی ده‌كرێت، هاوكات چه‌ند یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 15ـی حوزه‌یرانی 2023) شێخ تەمیم حەمەد ئال سانی، میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌لایه‌ن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقه‌وه له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا کە لە کۆشکی حکومی لە ناوەندی بەغدا بەرێوەچوو، پێشوازی لێكرا.
بڕیار وایه میری قه‌ته‌ر له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا وێڕای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراق، هاوكات سه‌رۆكایه‌تی شاندی وڵاته‌كه‌ی بكات بۆ واژۆكردنی ژماره‌یه‌ك یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە کۆمەڵێک بواری جیاواز و په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
رۆژی چوارشەممە 14ـی حوزەیرانی 2023، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، سبەی پێنجشەممە تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر سەردانی بەغدا دەکات.
بەگوتەی باسم عەوادی، میری قەتەر لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی سیاسی کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش دا، سەردانەکەی میری قەتەر بۆ عێراق "رەهەندی سیاسی و ئابووریی گرنگی هەیە" و لە کۆبوونەوەکاندا دۆسیەکانی تایبەت بە سیاسەت و ئاسایشی ناوچەکە و ژمارەیەک دۆسیەی دیکەی جێگەی گرنگی و بەرژەوەندی هەردوو وڵات تاوتوێدەکرێن.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه عێراق چه‌ند نێوه‌ندگیرییه‌كی بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌نجام داوه، به‌تایبه‌ت له‌نێوان سووریا – سعوودیه و ئێران – سعوودیه و به‌شداری له كۆبوونه‌وه و كۆنگره و لووتكه‌كانی ناوچه‌یی و هه‌رێمی كردووه، هه‌موو ئه‌مانه‌یش له‌سه‌ر زاری فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتكراونه‌ته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شێخ ته‌میم محه‌ممه‌د ئال سانی دووه‌مین سه‌ردانی ناوبراوه له‌وه‌ته‌ی دوو ساڵی رابردوودا، كه یه‌كه‌میان بۆ به‌شداریكردن بوو له كۆنگره‌ی لووتكه‌ی به‌غدا، كه به سه‌رپه‌رشتی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و كاتی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ر یه‌ك له عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر و شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سعوودیه، ئێران، كوێت و ئیمارات تێیدا به‌شداربوون.
حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه، سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شێخ ته‌میم فه‌رمییه و گرینگه و له كاتێكی جیاوازه، كه شه‌ش مانگ به‌سه‌ر سه‌ردانی سوودانی تێپه‌ڕ ده‌بێت بۆ ئه‌و وڵاته، كاتێك بۆ به‌شداریكردن له یارییه‌كانی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی كه له قه‌ته‌ر ئه‌نجام درا، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد. چاودێران پێیان وایه ره‌نگه ساڵانی تیرۆر كۆتاییپێهاتبێت، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و قه‌ته‌ری ئاڵۆز كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین تۆمه‌ت ده‌درایه پاڵ قه‌ته‌ر له پشتگیریكردنی تیرۆر و پاره‌داركردنی بۆ ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له عێراق.
قەتەر یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و وزەی عێراق دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا و لەسەرەتای مانگی رابردوو، کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەدەستهێنانی پشکی 25% لە پرۆژەی یەکگرتوی گەشەی غاز (GGIP) کە پڕۆژەیەکی چەند ملیار دۆلارییە و ئامانجی پەرەپێدانی سەرچاوەکانی غازی سروشتی عێراقە.