بایدن: واشنتن ئاسانكاری بۆ ئۆكرانیا ناكات بۆ بوونه ئه‌ندام له ناتۆ

K24 - هەولێر:
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، واشنتن ئاسانكاری بۆ ئۆكرانیا ناكات بۆ بوونه ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتی ناتۆ.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ـی حوزه‌یرانی 2023، رایگه‌یاند، پێویسته ئۆكرانیا مه‌رجه‌كانی بوون به ئه‌ندامی ناتۆی تێدابێت، ئێمه ئاسانكارییان بۆ ناكه‌ین.
له‌باره‌ی ناردنی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن رووسیاوه بۆ بێلارووسیا، جۆ بایدن گوتی: "ئه‌مه هه‌نگاوێكی نابه‌رپرسیارانه‌یه".
ئه‌م هه‌نگاوه له‌میانه‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی رووسیا و بێلارووس بوو، كه خاكی بێلارووس بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌تۆمی دژی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن مۆسكۆوه به‌كاربهێندرێت.
ئه‌م قسانه‌ی بایدن له‌وكاته‌وه دێت، كه ناتۆ خه‌ریكی به‌ستنی لووتكه‌ی ساڵانه‌یتی له لیتوانیا له رۆژانی 11 و 12ـی ته‌مموزی داهاتوو.
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گتی ناتۆ له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له‌میانه‌ی لووتكه‌ی ساڵانه‌ی ناتۆ، ئۆكرانیا ناكرێته ئه‌ندام، به‌ڵام له‌كاتێكی دیاریكراودا كیێڤ ده‌بێته ئه‌ندام.
پێشتریش جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی رایگەیاندبوو، لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکانی ناتۆین بەڕووی هێزی نوێ‌دا، بەڵام پێویستە سەرجەم ئەندامانی ناتۆ ئەو بڕیارە بدەن.
گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی راشیگەیاندبوو، پێویستە (ناتۆ) لە داهاتووی ئۆکرانیادا هەبێت.
باسی له‌وه‌شكردبوو، سیاسەتی ئێمە لە ناتۆ جێگیرە و نەگۆڕاوە، ئێمە بە روونی لەگەڵ کرانەوەی دەرگای ناتۆین بەرووی هێزی نوێ‌دا، بەڵام ئەم بڕیارانە پێویستە لەگەڵ 31 ئەندامەکانی ناتۆ بدرێت.
روونیشیکردبووه‌وه، گرنگە نییە کێ دەبێته سكرتێری گشتی ناتۆ، بەڵام ئێمە هەمیشە سپاسگوزاری ستۆڵتنبێرگین، ئەو لەزۆر کاتی سەختدا سەرکردایەتی ناتۆی کردووە.